رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
كۆبوونهوهكه لهسهر ھەمواری یاسای کارەبا و ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکییه
K24 - ههولێر:
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە (31ی ئادار/ مارسی 2021) پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سامان ئەحمەد بەکر گوتی: تهوهری کۆبونەوەکە خوێندنەوەی یەکەمه لەسەر ھەمواری یاسای کارەبا و ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکییه.
ئاماژهی بهوهش كرد، جگه لهو دوو تهوهره، خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێشنیازی یاسای تۆڕ و بنچینەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان و خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێنشنیازە یاسای پاراستنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان بهردهوام دهبێت.
بڕیاره کۆبونەوەکە كاتژمێر (11) پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە بەرێوە بچێت.
د.ی