ده‌نگدان به مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌ستیپێكرد و چه‌ند مادده‌یه‌ك په‌سه‌ندكران
دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و 215 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24- به‌غدا:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق ده‌ستپێكرد و ئاشكرایكرد، ده‌نگ به مادده‌ی یه‌كه‌م تا 26ـه‌می پڕۆژه‌یاساكه درا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11 كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێم له‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ندكران.
هه‌وره‌ها گوتی: دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی یه‌ك به یه‌كی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كرێت پڕۆژه‌یاساكه به‌ته‌واوی تێپه‌ڕێندرێت، كه له 58 مادده پێكهاتووه.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و 215 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م هه‌واڵه نوێ ده‌كرێته‌وه...