پەرلەمانتارێکی یەکێتی سوکایەتی بە ئافرەتان كرد
ئافرەتان و پەرلەمانتاران دوادەكەین پەرلەمانتارەكە داوای لێبوردن بكات
K24 – ھەولێر:
پەرلەمانتارێکی یەکێتی سوکایەتی بە ئافرەتان كرد و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و داوا دەکرێت ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن بکات. پەرلەمانتارانی ئافرەتیش ئەمە بە سوکایەتی دەزانن. سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش نیگەرانە و داوای ھەڵوێست دەکات.
بەکارھێنانی ئەو دەستەواژەیە لەلایەن پەرلەمانتارێکی یەکێتیەوە، سوکایەتی بوو بە ئافرەتانی ھەرێمی کوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمان بە ئافرەتانی کرد، ھەر لە نێو ھۆڵەکانی پەرلەمانەوە وەڵامی توندی درایەوە، سەرۆکی پەرلەمان بە پەرلەمانتارەکەی گوت: ئەمە بۆ لایک و کۆمێنتی سۆشیال میدیایە.
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، کە ئافرەتە ئەویش نیگەرانە و گوتی: "دەبێت داوای لێبوردن بکات". گوتیشی: "ئەم قسانەی بۆ لایک و کۆمێنتە".
بەپێ یاسای ھەڵبژاردنەکان دەبێت سەدا سی ئەندامانی پەرلەمان ئافرەت بن و ئەم سوکایەتیەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لە بەردەم ئافرەتانی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان بوو، کە ئەوێش ئافرەتە و لە حزبەکەی خۆیدایە.
لەنجە دزەیی، سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە ئافرەتانیش ئەمە بە سوکایەتی دەزانێت داویكرد، ئەم پەرلەمانتارە "داوای لێبوردن لە ئافرەتان بکات".
ئەم دانیشتنەی پەرلەمان جگە لە سوکایەتکردن بە ئافرەت بە گشتی سوکایەتیی بەسەرۆکی پەرلەمانیش کرا لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێوە، پێڵاو گیرایە لە سەرۆکی پەرلەمان و بە بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بڕیار درا تا ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن نەکات؛ رێگە نەدرێت بێتە ناو دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.