پێشه‌وا هه‌ورامانی: له نێوان راده‌ستكردن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا مه‌سرور بارزانی رێككه‌وتنی ئه‌نجامدا
ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان ده‌دات رێككه‌وتن له‌سه‌ر بچووككردن و راده‌ستكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له هه‌وڵه‌كانیان شكستیان هێنا و ئێستاش ده‌یانه‌وێت خۆیان بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وته
K24- هه‌ولێر:
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی رۆڵی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌سه‌ندكردنی پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی گشتیی 2021ی عێراق گوتی: پرسی په‌سه‌ندكردنی پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق روویدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوو لا، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كێشه‌ی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه تائێستا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ركردایه‌تی و پێشڕه‌وی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرد، كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌دا واژووكرا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و كاته‌ی مه‌سرور بارزانی بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و ئه‌وكات جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بكه‌ینه‌وه". گوتیشی: ئه‌وه‌ی كه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئه‌نجامیدا، چه‌ند په‌یامێك نیشان ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان به لایه‌نێك ده‌ڵێت من له‌گه‌ڵ تۆ له پێكهێنانی حكومه‌ت شه‌ریك ده‌بم، به شێوه‌یه‌كی كرداری ئه‌و شه‌راكه‌ته جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كابینه‌كه‌دا به‌شدارن، بۆ نموونه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌ت، كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیان ده‌كرد له‌ناو شانده‌كه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێ‌درابوو له‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتێكدا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی ئه‌و دانوستانانه بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن كه نوێنه‌ریشیان له‌ناو شانده‌كه‌دا هه‌بوو، له كارامه‌یی شانده‌كه‌یان كه‌مده‌كرده‌وه و به زاراوه‌ی ناپه‌سه‌ندی وه‌ك: "شاندی لاواز، شاندی بێده‌سه‌ڵات، شاندی بێ‌توانا،... هتد" ناویان ده‌برد، به‌وه‌ی كه ناتوانن ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. ئێستاش كه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، هاتوون خۆیان كردووه‌ته خاوه‌نی ئه‌م پرسه و ده‌یانه‌وێت به‌و ئاقاره‌دا ببه‌ن، كه ئه‌وان له‌دووره‌وه رۆڵیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌دا هه‌بووه. له‌كاتێكدا راستییه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌یه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كاتێك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و تیمه‌كه‌ی له حكومه‌تدا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته بوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها كاتێك هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه له هه‌رێمی كوردستان چڕكردبووه‌وه، كه له‌و پرسه‌شدا حكومه‌تی توانی سه‌ركه‌وتوو بێت و له رێگه‌ی میكانیزمێكه‌وه هه‌موو مانگێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرسه به‌لاڕێدا ببه‌ن، ئه‌وكات ئه‌وه‌نده‌ی فشارییان خستبووه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌نده فشاریان له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن كه ئه‌مه خێر نییه به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه بابه‌تێكه، پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه، ئه‌ویش بڕینی قووت و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌و ئاراسته‌یه كاریان ده‌كرد، كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی رێككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وان خه‌ریكی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی دیكه بوون، به‌ڵام ئه‌وان شكستیان هێنا و رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تیش سه‌ری گرت و ئاشكراشیكرد، رێككه‌وتنه‌كه‌ی دیكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی، وه‌رگرتنی مووچه بوو ته‌نیا بۆ فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو، بگره بۆ راده‌ستكردنی ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌نیازی ئه‌نجامدانی بوون، راده‌ستكردن بوو نه‌ك رێككه‌وتن، له‌نێوان راده‌ستكردن و رێككه‌وتن، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتنی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، له به‌یاننامه‌ی دوێنێشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه هێشتا لیستێكی دوور و درێژی پرس و بابه‌ته‌كانمان ماوه له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه ده‌بێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و لایه‌نانه له رابردوودا هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان له پرسی مووچه‌دا بچووك كردبووه‌وه، له‌كاتێكدا كێشه‌ی گه‌وره‌ترمان هه‌ن كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌رێمی كوردستان دوو ئاراسته هه‌بوون بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، لایه‌نێكیان بۆ ئه‌وه ده‌چوونه به‌غدا به‌ناوی رێككه‌وتن قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه و ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم راده‌ست بكه‌ن و پارێزگاكانی هه‌رێم لێك دابڕێنن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، لایه‌نی دیكه‌ش كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، ویستی به یه‌ك تیم، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت عێراق بگاته رێككه‌وتن.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوتی: به‌شێكی ئه‌و فشاره‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێم بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكرابوو، له ئه‌نجامی ئه‌و رق و كینه‌یه بوو، كه له دژی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یانبووه.
H.B