دكتۆر نه‌مام غه‌فووری به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد

K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر نه‌مام مه‌حمودئاغا كاكه زیاد غه‌فووری (1968 - 2021) پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چالاكوان و به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی جۆینت هێڵپ كوردستان، كه رێكخراوێكی سویدی بوو، بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی كوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی شنگال دامه‌زرابوو، به په‌تای كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید كۆچی دوایی كرد.
دكتۆر نه‌مام، له هۆزی غه‌فوورییه و خه‌ڵكی كۆیه بوو، ئه‌و ژیانی له سوید ده‌گوزه‌راند، ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا و شنگالی داگیركرد، دكتۆر نه‌مام رێكخراوێكی مرۆیی قازانج نه‌ویستی به هاوكاری پزیشكانی كورد له سوید و چالاكوانانی مه‌ده‌نی دامه‌زراند و ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه‌ی زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی تاوانه‌كانی داعش و په‌لاماری ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر شنگال ببوون.
رێكخراوی " Joint help for Kurdistan (JHK)" له هه‌رێمی كوردستان و سوید و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك رێكخراوێكی مرۆیی قازانج نه‌ویست تۆمار كراوه.
له‌و پێناودا، دكتۆر نه‌مام غه‌فووری گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له نزیكه‌وه ده‌ستیكرد به چاره‌سه‌ركردن و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و ته‌ندرووستیی بۆ ئاواره ئێزدییه‌كان، به تایبه‌تی منداڵان و ژنانی كه‌مپه‌كان.
خۆشه‌ویستیی دكتۆر نه‌مام بۆ كوردستان و ئاواره شنگالییه‌كان وایكردبوو، ئه‌و ئافره‌ته له نزیك ئاواره‌كان بمێنێته‌وه و به‌شێكی ژیانی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌وان ته‌رخان بكات و له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له بواره‌كانی (ته‌ندرووستی، مافی ژنان، په‌روه‌رده، وه‌رزش و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری) خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی شنگالی بكات.
دكتۆر نه‌مام، ته‌مه‌نی زۆر نه‌بوو، ئه‌و كاته‌ی خێزانه‌كه‌ی دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له 1974 ئاواره‌ی ئێران بوون و له‌وێوه روویان له سوید كرد و له‌وێ دكتۆر نه‌مام ده‌ستی به خوێندن كرد و كۆلیژی پزیشكی ته‌واو كرد.
له 2014ه‌وه وه‌ك چالاكوانێكی مرۆیی و پزیشكێك بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی شنگال و ئاواره و قوربانیانی تاوانه‌كانی داعش گه‌ڕابووه‌وه كوردستان و له كه‌مپی ئاواره‌كان خزمه‌تی هاووڵاتیانی ده‌كرد، به تایبه‌تی ژنان و منداڵان.



