هاوڕێكانی "دكتۆر نه‌مام غه‌فووری" باسی خۆنه‌ویستی و كاره مرۆڤایه‌تییه‌كانی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر "نه‌مام غه‌فووری"، پزیشك و چالاكوان و به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی "جۆینت هێڵپ كوردستان"، كه رێكخراوێكی سویدی بوو، بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی شنگال دامه‌زرابوو، لە ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید به په‌تای كۆرۆنا كۆچی دواییکرد.
داندرید، ئەو نەخۆشخانەیەی دڵە پڕ لە هەست و مرۆڤدۆستانەکەی دکتۆر نەمام، کاتژمێر (6)ی ئێوارەی دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ی نیسان/ ئەپرێلی 2021)، بە پەتای کۆرۆنا تێیدا لە لێدان کەوت، د. ھاشم ئه‌حمەد زادە، هاوڕێی نزیکی، پێناسەی دکتۆر نەمام بەنموونەی ژن، مرۆڤدۆستی، ئاشتی خوازی وەسفدەکات و دەڵێت "کەسێکی وەک نەمام دروست نابێتەوە".
دکتۆر نەمام یەکێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە سوید بووە و بۆ ماوەی چوار ساڵیش وەک بەرپرسی ئەو کۆمەڵەیە کاری کردووە.
د. ژیان ئیسماعیل مەجید، بەرپرسی کۆمەڵەی پزیشکانی کورد لە سوید بەم شێوەیە باس لە دکتۆر نەمام دەکات: "جوانترین مرۆڤ بوو، جوانترین دڵی هه‌بوو، مرۆڤێك بوو، شایه‌نی هه‌رچی وته‌ی جوانە، جگه له‌وه‌ی پزیشكێكی به‌توانا و زیره‌ك بوو، قسه‌كه‌رێكی ئازابوو، داكۆكیكارێكی مرۆڤایه‌تی بوو، ئه‌و هه‌موو خۆشی دونیا و پاره‌ی خسته ژێرپێی خۆی و چوو یارمه‌تی ئاواره‌كانی دا، ده‌هاته‌وه ئیشی ده‌كرد و پاره‌كه‌ی بۆ كاری خێرخوازیی ده‌برده‌وه".
دكتۆر نه‌مام مه‌حموود ئاغا كاكه زیاد غه‌فووری، له ساڵی (1968) لە کۆیە لەدایک بووە، خێزانه‌كه‌ی دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی ئێران بوون و له‌وێوه روویان له سوید كرد، له‌وێ ده‌ستی به خوێندن كرد و كۆلیژی پزیشكی ته‌واو كرد.
دوای په‌لاماری داعش بۆ سەر هه‌رێمی كوردستان و داگیرکردنی شنگال، دكتۆر نه‌مام رێكخراوێكی مرۆیی قازانج نه‌ویستی به هاوكاری پزیشكانی كورد له سوید و چالاكوانانی مه‌ده‌نی دامه‌زراند و ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه‌ی زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی تاوانه‌كانی داعش و په‌لاماری ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر شنگال ببوون.
لە (3)ی مانگی رابردوو، تووشی پەتای کۆرۆنا دەبێت و پاش چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی کوردستان، رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەگەیەندرێتەوە سوید و بەھۆی خراپی باری تەندوستی، کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە گیانی لە دەست دەدات.
دكتۆر نه‌مام، خه‌ڵكی كۆیه بوو، ئه‌و ژیانی له سوید ده‌گوزه‌راند، ئه‌و كاته‌ی داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا و شنگالی داگیركرد، رێكخراوێكی مرۆیی قازانج نه‌ویستی به هاوكاری پزیشكانی كورد له سوید و چالاكوانانی مه‌ده‌نی دامه‌زراند و ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه‌ی زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی تاوانه‌كانی داعش و په‌لاماری ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر شنگال ببوون.
د.ی