بۆ يهكهمجار سييهكانى كهسێكى كۆچكردوويان بۆ نهخۆشێك چاند
نەخۆشی سییەكان یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و ساڵانە ھەزاران نەخۆش بە پشكنین نەخۆشییەكەیان دەردەكەوێت و ھەزاران كەسیش بە ھۆی نەخۆشییەكەوە گیان لەدەست دەدەن.
K24 – ههولێر:
نەخۆشی سییەكان یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان و ساڵانە ھەزاران نەخۆش بە پشكنین نەخۆشییەكەیان دەردەكەوێت و ھەزاران كەسیش بە ھۆی نەخۆشییەكەوە گیان لەدەست دەدەن.
تاكە چارەسەری درێژخایەنیش، چاندنەوەی سییەكانە. لە نوێترین داھێنانی تەندروستی دا ، دەتوانرێت سییەكان بۆ ماوەیەكی درێژ بە زیندویی بھێڵدرێنهوه، بەر لە چاندنەوەیان لە جەستەی نەخۆشێكدا.
بێجگە لە چارەسەری كاتیش، چارەسەری درێژخایەن تەنھا چاندنەوەی سیی كەسێكی ترە، كە مردبێت و بەخشیبێتی، بەڵام ھەڵگرتنی ئەم پێكھاتەیە كێشی بۆ پزیشكان دروست دەكرد، ئەمەش لە نوێترین دەستكەوتی پزیشكی چارەسەر كرا و سییەكان لە پێكھاتەیەكی داخراوی شوشویی ھەڵدەگیردرێن، كە تێدا بە باشی ھەناسەدەدەن كار دەكەن.
ڤارون پوری، پرۆفيسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی واشنتن گوتى: "ئەو ھاریكارە لە ھێشتنەوەی سییەكان بە زیندووییی و ھاوكات ئاسانكارییە بۆ ئێمە تا چاودێری كردارەكانیان بكەین لە ژینگەیەكی داخراودا".
سیییەكان ھەناسە و ئۆكسجین بە جەستە دەبەخشن و دوانە ئۆكسیدی كاربۆن دەكەنە دەرەوە. ئەم ئامێرەش وا نەخشەكاری بۆ كراوە، كە ھەمان ئەرك جێبەجێ بكات.
بێجگە لەمەش، ژینگە قەتیسكراوەكە ئازادی زیاتر بە سیيەكان دەبەخشێت لەوەی لە سنگدا. دوای ھەڵگرتنی دانەیەكیش بۆ چەند مانگێك، لە یەكەم نەشتەرگەری، تواندرا لە جەستەی نەخۆشێك بچێندرێتەوە.
میشێل كۆلمان، نەخۆشك كە سییەكانی بۆ چێندراونەتەووە، گوتى: "ترسناكە، بەڵام ھەر چییەكیان پێ ببەخشیبام لام باشتر بوو لە سییە لاوازەكانم. گەیشتبوومە ئەو باوەڕەی كە ناتوانم تا كۆتایی ئەم ساڵ بژیم، بە بێ سیی نوێ".
نەشتەرگەرییەكە سەركەوتنی بەدەست ھێناوە و لە ئێستاشدا، دكتۆر پوری خەریكی تاقیكردنەوەی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانێت لە داھاتوودا خانەكانیش بچێنێتەوە و پێكھاتەكان دروست بكەن، بێجگە لە ھەوڵی چڕیان بۆ بچووكردنەوەی ئامێرەكە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە، كە ئەم دەستكەوتە تەندروستییە رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی خەڵكی بەر لەمردنیان سییەكانیان ببەخشن و ژیانی كەسێكی تر لە مردن رزگار بكەن.