ورده‌كاری له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ئوردن بڵاوده‌كرێته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌منییان ده‌ستگیركردووه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌رمیی هه‌واڵی ئوردنی ناسراو به "به‌ترا" له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ئه‌مشه‌وی ئوردن له‌لایه‌ن حه‌مزه بن حوسێن، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی ئه‌و وڵاته له دژی شا عه‌بدوڵڵای دوومی براكه‌ی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پله باڵای ئه‌منیی به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و هه‌وڵه‌دا ده‌ستگیركراون، له‌وانه‌ش شه‌ریف حه‌سه‌ن بن زاید، باسم عهوهزڵڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی شازاده، حه‌مزه یاسر ئه‌لمه‌جالی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یوسف ئه‌حمه‌د حنێتی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری ئوردن ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له ده‌ستگیركردنی شازاده حه‌مزه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، داوا له شازاده كراوه له شوێنه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت و گوتیشی: چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ شێواندنی سه‌قامگیری ئوردن له‌ئارادان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و هه‌ریه‌ك له شه‌ریف حه‌سه‌ن بن زه‌ید، باسم ئیبراهیم عه‌وه‌زوڵڵا و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستگیركراون. جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و رێكارانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراونه‌ته‌به‌ر، له‌چوارچێوه‌ی یاسادا به‌ڕێوه‌ده‌چن و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسا نییه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌تۆمه‌تی پیلانگێڕی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كوده‌تایه ده‌ستگیركراون و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێن.
پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پله باڵای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ناوی ئاشكرا نه‌كرد، گواستییه‌وه، شازاده حه‌مزه له ماڵه‌كه‌ی له عه‌ممانی پایته‌خت خراوه‌ته مانه‌وه‌ی ناچاری (إقامة جبری) و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و پیلانگێڕییه‌ی له دژ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو، ده‌ستیان پێكردووه. له‌كاتێكدا هه‌ندێك له میدیاكانی ئه‌و وڵاته ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه شازاده حه‌مزه ده‌ستگیركرابێت یان خرابێته مانه‌وه‌ی ناچاری.
واشنتن پۆست بڵاویشیكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن نزیكه‌ی 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه له‌و هه‌وڵه تێوه‌گلاون، ئاژانسی هه‌واڵی بهتراش روونیكرده‌وه، "هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه دوای چاودێریكرنێكی ورد و چڕ ده‌ستیپێكردووه".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئوردنی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌وڵی كوده‌تاكه له كۆشكی شاهانه ئاشكرا كراوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه "پیلانگێڕییه‌كی ئاڵۆز و فراوان بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی شا عه‌بدوڵڵا له‌ئارادایه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس تێیدا به‌شدارن و هه‌ندێكیان هه‌ر ئه‌ندامی خێزانی شاهانه‌ن، وێڕی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز و ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی ئوردنی.
هاوكات به‌رپرسێكی هه‌واڵگری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به واشنتن پۆستی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش كه له‌و هه‌وڵه‌دا تێوه‌گلاون، ده‌ستگیربكرێن.
راوێژكارێكیش له كۆشكی شاهانه‌ی ئوردن به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی زانراوه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیری وڵات درووستبووه، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه كردووه.
شازاده حه‌مزه بن حوسێن بن ته‌ڵال بن عه‌بدوڵڵا له 29ی ئادار/ مارسی ساڵی 1980 له‌دایكبووه، كوڕی گه‌وره‌ی شاژن نور ئه‌لحوسێن، چواره‌م هاوسه‌ری شا حوسێن، پادشای كۆچكردووی ئوردنه، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن باوكیان یه‌كه و دایكه‌كانیان جیاوازن.
پێشتر شازاده‌ی جێنشینی شانشینی ئوردن بوو، هه‌روه‌ك ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای وڵاته‌كه‌ی، له ماوه‌ی نێوان 7ی شوبات/ فێبرایەری 1999 تا 28ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 2004 شازاده‌ی جێ‌نشین بوو.
H.B