واشنتۆن ره‌تیده‌كاته‌وه نوێنه‌ری ئۆباما سه‌ردانی كۆبانێی كردبێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیده‌كاته‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كردبێت.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ره‌تیكرده‌وه برێت مه‌كگورك سه‌ردانی كۆبانێی له رۆژئاوای كوردستان كردبێت.
پێشتر ئيدريس نه‌عسان، بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کانتۆنی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان و چاو‌دێر و شرۆڤەکاری سیاسی لە رۆژئاوای کوردستان, به كوردستان 24ی راگه‌یاندبوو، كه برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، سه‌ردانی كۆبانێی كردووه.