له پێناو پاره منداڵه (6) ساڵانه‌كه‌ی خۆی كوشت
كوڕه‌كه‌ی ناچاركرد بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له ویلایه‌تی "ته‌كساس"ی ئه‌مه‌ریكا منداڵه (6) ساڵییه‌كه‌ی ناچاركرد بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی (100) هه‌زار دۆلار له كۆمپانیای دڵنیایی وه‌ربگرێت.
ئاشلی ماركس، ته‌مه‌ن (25) ساڵ، رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی كوشتن بووه‌ته‌وه، كه ده‌رمان و مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌بێ رێنمایی پزیشك داوه‌ته كوڕه‌كه‌ی و بۆته هۆكاری مردنی.
منداڵه‌كه ناوی "جایسۆن"ه و له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی، كه دوو ساڵ له‌و گه‌وره‌تره، له‌گه‌ڵ باپیری ده‌ژیا، له مانگی نیسانی (2020) باپیرهكه هه‌ستی كردووه، منداڵه‌كه تووشی رشانه‌وه بووه و هه‌ڵده‌له‌رزێت، ناتوانێت بخه‌وێت.
دایكه‌كه گیراوه‌یه‌كی له مادده‌ی هۆشبه‌ر داوه‌ته كوڕه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا منداڵه‌كه ره‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و گیراوه‌یه بخوات، زۆری پێنه‌چووه منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و تێوكارییهی بۆ ته‌رمی منداڵه‌كه كراوه، دادگا له‌وه دڵنیابووتهوه، كه له ئه‌نجامی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ندێك ده‌رمانی دیكه‌وه مردووه.
داواكاری گشتی له ته‌كساس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دایكه‌كه توانیویه‌تی ئه‌و بڕه پاره‌یه له كۆمپانیای دڵنیایی وه‌ربگرێت، كه (100) هه‌زار دۆلاره، به‌ر له‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا بێت.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی