"بۆڕییه‌كانی ئاو ده‌بێ بگۆڕدرێن و ئه‌وه‌ی پێشتر به‌كارهاتووه به‌رگه‌ی گورزی ده‌ره‌كی ناگرێت"
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د: كابینه‌ی نۆیه‌م به دوو رێگه كێشه‌كه بنبڕ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند جارێكه شكانی بۆڕی ئاوی ئیفراز دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی بێ ئاو بوونی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆڕییه سه‌ره‌كییه‌كان، كه كاتی خۆی به‌كارهێنراون، ناسكن و به‌رگه‌ی گورز ناگرن، ده‌بێت بگۆڕدرێن.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند، بۆڕییه‌كان نزیكه‌ی 15 ساڵ پێش ئێستا دانراون و له جۆری GRPن و به‌رگه‌ی هیچ گورزێكی ده‌ره‌كی ناگرن، بۆیه توێژینه‌وه‌یه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆڕییه‌كان بگۆڕن به جۆری سپایره‌ل ستیل، كه باشترن و به‌رگه‌ی گورزی ده‌ره‌كیش ده‌گرن.
روونیشی كرده‌وه، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان هی پێشترن، كه بۆڕییه‌كان شكاون و كاتی خۆی به قه‌فیس چاككراونه‌ته‌وه، ئێستا جارێكی دیكه له هه‌مان شوێنه‌وه بۆڕییه‌كان ده‌شكێن و قه‌فیسه‌كان فڕێ ده‌دات و گرفتی بۆ ئه‌وانیش دروست كردووه.
تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو باس له‌وه ده‌كه‌ن، بۆڕییه‌كان 15 ساڵ پێش ئێستا دانراون، هێنده ناسك و لاوازن، له كاتی چاككردنه‌وه‌ی شوێنه شكاوه‌كه به‌رگه ناگرێت و شوێنی دیكه‌ش ده‌شكێن.
هۆكارێكی دیكه‌ی زوو شكاندنی ئه‌و بۆڕییانه‌ی ئاو ئه‌وه‌یه، كه هاووڵاتیان كاتێك كار ده‌كه‌ن و ئاگاداری ئه‌وه نین بۆڕییه ئاوه‌كان به كوێدا رۆیشتوون و به‌و هۆیه‌وه ده‌شكێن، تا ئێستاش نه‌توانراوه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره سزا بدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه كابینه‌ی نۆیه‌م دوو پڕۆژه‌ی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌سته بۆ بنبڕكردنی ئه‌و كێشه‌یه به ته‌واوه‌تی، یه‌كێكیان گۆڕینی ته‌واوی تۆڕه‌كانی ئاوی هه‌ولێره، كاری دووه‌میش ده‌رچوواندنی یاسای پاراستنی تۆڕه‌كانی ئاوه، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و په‌سه‌ند ده‌كرێت.