وه‌زیرێكی به‌ریتانی باسی رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ركردنی بڕیاری (688) ده‌كات
جەیمس کلێڤەرلی: بەریتانیا لە ساڵی (1991)ەوە وەك دۆستێکی گرنگی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی به‌ریتانی له وتارێكدا باسی رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ركردنی بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان ده‌كات، كه به‌پێی بڕیاره‌كه "نوای ئارام" بۆ كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش درووست كرا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی جینۆسایدی كورد له لایه‌ن به‌عسه‌وه رابگیرێت.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە و گەشەپێدانی به‌ریتانیا و بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له وتارێکیدا له‌بارەی "نوای ئارام" و بڕیاری (688)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و بۆنەکانی ئادار و نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی نووسیوە، له واتاره‌كه‌یدا تیشکی خستۆتە سەر پەیوەندی دوولایەنەی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
وتاره‌كه‌ی کلێڤەرلی، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی (30) ساڵەی دەركردنی بڕیاری (688)ی ناوچەی "دژە فڕین" یان "ناوچەی ئارام"، باس لە رۆڵی بەریتانیا لە چۆنیەتی دەركردنی ئەم بڕیارە دەکات.
کلێڤەرلی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا، "سێر جۆن مەیجەر"، بڕیاری دا نابێت رێگە بدرێت ئەم کارە بەردەوام بێت، توانیشی پشتگیری ناتۆ بەدەست بێنێت و ئیدارەی "جۆرج بۆشی دووەم" رازی بکات لە ئەمه‌ریکا بۆ ئەوەی کە هاوپەیمانییەتێک دروست بکرێت.
ئاشكراشی كرد، دۆستایەتی و هەڵوێست لە کاتە هەرە پێویستەکاندا بەدیارکەوت، بەریتانیا و ئەمه‌ریکا و فەرەنسا و حەوت ئەندامەکەی دیكه بە شانازییەوە دۆستایەتی کوردیان هەڵبژارد لەو کاتەی کە کورد زۆر پێویستی بەو هەڵوێستە هەبوو.
د.ی