پۆلیسی ھەولێر ئەو جانتا و گوژمە پارەیەی دۆزرابوویەوە رادەستی خاوەنەكەی كردەوە
پۆلیسی ھەولێر سوپاسی هاوکاری و متمانەی خەڵكی كرد بە دەزگاکانیان.
K24 – ھەولێر:
دوای ئەوەی پۆلیسی ھەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، كەوا جانتایەك دۆزراوەتەوە و گوژمەیەك پارەی تێدایە، ئەمڕۆ لە راگەیاندروێكی دیكەدا ئاشكرایكرد، جانتاكە رادەستی خاوەنەكەی كراوەتەوە.
راگەیاندراوی پۆلیسی ھەولێر ھاتووە: "دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی فەرمی پۆلیسی هەولێر کەوا جانتایەک دۆزراوەتەوە، خۆشبەختانە توانرا لە ڕێگەی ئەم بڵاوکراوەیە جانتاکە ڕادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە کە بڕی پارەی نێو جانتاکە بریتی بوو لە(600) هەزار دۆلاری ئەمریکی و (1.868.250) دیناری عێراقی".
ھەروەھا ھاتووە: "سوپاسی هاوکاری و متمانەییتان دەکەین بە دەزگاکانی پۆلیس".