بۆمبێک لە ناحیەی کانی ماسێ پووچەڵکرایەوە

بەڕێوەبەرەی ناحیەکە: پەکەکە بۆمبەکەی چاندووە

ئەو بۆمبەی ئەمڕۆ لە کانی ماسێ پووچەڵکرایەوە
ئەو بۆمبەی ئەمڕۆ لە کانی ماسێ پووچەڵکرایەوە

K24- دهۆک:

سەربەست ئاکرێی، بەڕێوبەری ناحیەی کانی ماسێ لەوبارەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند: ''ئەم بۆمبە رۆژی ھەینی لەسەر رێگای گوندی  بناڤیێ دانرابوو، ئەمڕۆ پووچەڵکرایەوە''.

سەبارەت بەوەی کێ بە کارەکە هەستاووە، سەربەست ئاکرێی گووتی: ''دیارە و ھەموو دەزانن لە ناوچەکە؛ لە پەکەکە زیاتر کەس ئەو بوێرییەی نییە ئەو کارانە بکات''.

ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سیدەکان، پێشمەرگەیەک شەهید بوو، یەکێکی دیکەش برینداربوو.

Fly Erbil Advertisment