سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مەریكی له‌به‌ر ناردنی كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
K24- هەولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، هاووڵاتیه‌كی ئه‌مەریكی له شاری نیویۆرك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نهێنی كه‌لوپه‌لی جوانكاریی بۆ ئێران ناردو‌وه و به‌و كاره‌ش گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دژی ئێران پێشێلكردووه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكا، مایکڵ رۆز، سه‌رۆكی كۆمپانیای (لۆنگ ئیسله‌ند)، دوو تاوانی خراوەتەپاڵ.
له نێوان ساڵه‌كانی 2015 بۆ 2018، گه‌مارۆكانی ئه‌مەریكای دژی ئێران پێشێلكردووە و بڕی 350 هه‌زار دۆلار شتومه‌كی جوانكاریی داوه‌ته كۆمپانیایه‌ك له دوبه‌ی كه كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران ده‌گوازێته‌وه؛ هه‌ر له‌و رێگایەش پاره بۆ نیویۆرك هاتووه. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه بە خۆدزینه‌وه له باجدان و ده‌ربازبوون له رێوشوێنه گومرگییه‌كان، نرخی شتومه‌كه‌كانی كه‌متر ئه‌ژمار كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی پۆلیسی فیدراڵ له نیویۆرك باسی له‌وه كردووه، ئامانجی كۆمپانیاكه هه‌رچی بێ، ئه‌وان ئه‌و شوێنه‌یان شاردۆته‌وه كه‌وا شته‌كانیان بۆ به‌ڕێكردووه، هاوكات خۆشیان له دانی گومرگ دزیوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، له به‌یاننامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووە، گیرانی ئه‌و بازرگانه ئه‌مەریکییە، شێلگیری واشنتن له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا نیشان ده‌دات كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران پێشێل ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی یاسای ئه‌مەریكا، پێشلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، تاوانێكی فیدراڵیه، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانی مایكڵ رۆز بەسەریدا ساغبکرێنەوە، لانیكه‌م ماوه‌ی 20 ساڵ به‌ند ده‌كرێت. له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد-دا هاتووه، تاوەکو تۆمه‌ته‌كانی رۆز له دادگا پشتڕاست نه‌كرێنه‌وه، ناوبراو وه‌كو بێ تاوان چاوی لێده‌كرێت.