پارێزگاری هه‌ولێر: رێگە نادەین هیچ کەس یاری بەنرخی خۆراک بکات
"توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە ده‌کرێ کە مانگی پیرۆز ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن"
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن له مانگی ره‌مه‌زان یاری به نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و پێداویستیی هاووڵاتیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان پێكهێناوه.
دیوانی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ شه‌ممه 10ی نیاسن/ ئه‌پریلی 2021، لەدیوانی پارێزگا، بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەسانەی بەقۆستنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان دەکەن، لەگەڵ لێژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لە چاودێریکردنی چڕی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان کردەوە و لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیه‌ت بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕا‌سپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێ کە مانگی پیرۆز ڕەمەزان دەقۆزنەوە و نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، نابێت ڕێگە بە هیچ کەس بدرێت یاری بەنرخی خۆراک و بازاڕ و پێداویستی هاووڵاتییان بکات.
سەبارەت بەو چێشتخانە و خواردنگانانەشی لەمانگی پیرۆزی رەمەزان کراوە دەبن، جەختمان لەوه کردەوە، تەواوی ئەو چێشتخانە و خواردنگانەی کراوە دەبن لە مانگی یپرۆزی ڕەمەزان دەبێت شوێنەکانیان بەتەواوی بەپەردە داخراو و داپۆشراوبێ و رەچاوی رێزگرتن لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و رۆژووگرانی بکات، بەپێچەوانەوە رێکاری توندی یاساییان لەبەرامبەردا دەگرێتەبەر.