كوردێك بووه سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی هارینگه‌ی له‌نده‌ن
K24 - له‌نده‌ن:
عه‌لی گول ئۆزبه‌ك، كه كوردێكی عه‌له‌ویی باكووری كوردستانه، وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی هارینگه‌ی شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردا.
ناوچه‌ی هارینگه‌ی ناسراوه به‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی باكووری تێدا نیشته‌جێن، هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ سه‌رژمێرییه‌كی ته‌واو له سه‌ر ژماره‌ی كورد له له‌نده‌ن نییه، به‌ڵام ژماره‌ی كورد له له‌نده‌ن به زیاتر له 50 هه‌زار و له به‌ریتانیاش به گشتی، به نزیكه‌ی 100 هه‌زار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ شاره‌وانییه‌كانی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێكی به ره‌گه‌ز موسڵمانی پاكستانی، به‌ناوی سدیق خان، به شاره‌داری پایته‌ختی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا.