ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێران وه‌ك دیل له ژێر ده‌ستی نوسره‌دا به‌جێماون
ئێران هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستاش چه‌ند پاسدارێكی سوپای ئێران له سووریا و دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی خان تومانی نزیك حه‌له‌ب، وه‌ك دیل له‌ژێر ده‌ستی سوپای ئازاد و ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاتانه‌دا ماون و ئێرانیش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كاته‌وه.
مەسعوود جەزایری، لە گفتوگۆیەك لە ئاژانسی هەواڵی ئانا، گوتی: "بێگومان کۆماری ئیسلامی تۆڵەی کوژرانی سەربازان و پاسدارانی لە شه‌ڕ پێكدادانه‌كانی خان تومانی سوریا دەکاتەوە".
بۆ گۆڕینەوەی دیلەکانیش گوتی: "ئەمە پێوەندی بە هەلومەرجی داهاتووە هەیە".
چەکدارانی بەرەی نوسره کە به لقێکی ئەلقاعیدە لە سوریا ناسراون، رۆژی 5ی مانگی ئایار لە گوندی خان تومانی نێوان دیمه‌شق و حەلەب هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حکوومەتی سوریا و به‌هۆی بوونی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی پاسدارانی ئێران له ناوچه‌كه، نزیكه‌ی 13 پاسدار كوژران و 21 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه ده‌كات، كه زیاتر له 70 پاسداری ئێران كوژراوه، به‌ڵام تاران ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه.
وێرانی به‌جێهێشتنی ته‌رمی 12 پاسدار له ژێر ده‌ستی به‌ره‌ی نوسره، 6 پاسداریش به‌دیل گیراون.