روحانی: پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ئاشتیخوازانه‌یه‌

رۆحانی به‌دووری نازانێت گفتوگۆكان بگه‌نه‌‌ بنبه‌ست؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران

K24 – ھەولێر:

سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌ كردەوە و هۆشداریش دا له‌ بنبه‌ستبوونی گفتوگۆكان له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌گرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه‌.

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند‌، "بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی ئاشتیخوازانەیە و هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌نێین".

رۆحانی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت به‌دووری نازانێت گفتوگۆكان بگه‌نه‌ بنبه‌ست".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا، ئێران ده‌ستی به‌ هێڵی نوێی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوچ كردووه ‌و دوای کۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ڤیه‌ننا لەسەر رێكکەوتنی ئەتۆمیی ئێران، تاران تێیدا پێداگریی لەسەر بەرزکردنەوەی هەموو سزاکان ده‌كات، ئه‌مەریكاش به‌دووری ده‌زانێت تا‌كو ئێران پابه‌ندییه‌كانی به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ئەنجام نەدات سزاكان لابه‌رێت.

Fly Erbil Advertisment