"ھیچ دەزگایەكی ھەواڵگری ئیسرائیل لە كوردستان بوونی نییە"
"ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان"
K24 - ههولێر:
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه (14ی نیشان/ ئهپرێلی 2021) له روونكردهوهیهكدا رایگهیاند، ههواڵی چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری لە ھەرێمی کوردستان دووره له راستی و ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.
دهقی روونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیەك لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
ژمارەیەك میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.
ئێمە لێرەوە رایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە راستییەوە، هەروەک چۆن لە رابردووشدا چەندین جار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین، بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان