زه‌ریف: بایدن له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دایه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، تیرۆری ناووكی له دژی ئێران و په‌لاماردانی دامه‌زراوه‌ی ناتانز سه‌ره‌تای خولانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، تیرۆری ناووكی له دژی ئێران و په‌لاماردانی دامه‌زراوه‌ی ناتانز سه‌ره‌تای خولانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی گوتیشی: ئه‌و خولانه‌وه مه‌ترسیداره كۆتایی نایه‌ت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به تیرۆری ئابووری ئیداره‌ی پێشووی له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بهێنێت.
زه‌ریف گوتیشی: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن و كامالا هاریسی جێگری له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دان، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی 2015ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك،یاخود به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر رێگه شكستخواردووه‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا و ئاشكرایكرد، كه ئیداره‌ی بایدن كاتی زۆری له‌به‌رده‌مدا نییه بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان.