ئیندپێندنت: عێراق چاوه‌ڕێی شه‌پۆلی مه‌ترسیداری كۆرۆنا ده‌كات
رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی به‌ریتانیایی بڵاویكرده‌وه، له زۆر وڵاتی جیهاندا هه‌ست ده‌كرێت كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام له به‌غدا پزیشكان ده‌ڵێن هێشتا قۆناغی سه‌خت نه‌هاتووه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی به‌ریتانیایی بڵاویكرده‌وه، له زۆر وڵاتی جیهاندا هه‌ست ده‌كرێت كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام له به‌غدا پزیشكان ده‌ڵێن هێشتا قۆناغی سه‌خت نه‌هاتووه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، 8300 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كران، كه به‌رزترین ژماره بوو، تا ئێستا زیاتر له 940 هه‌زار تووشبوون و 14 هه‌زار و 800 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق پێی وایه ره‌وشه‌كه مه‌ترسیداره و هاووڵاتیان وه‌ك پێویست پابه‌ند نین به رێككاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه.
پێش ماوه‌یه‌ك ئاماره‌كانی تووشبوونی كۆرۆنا دابه‌زی بوون و ته‌نانه‌ت رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور، كه هاوكاری عێراقیان ده‌كرد، بیریان له‌وه كرده‌وه نووسینگه‌كه‌یان له عێراق دابخه‌ن، به‌ڵام دووباره هه‌ڵكشانی كۆرۆنا ئه‌وانی هێشتووه‌ته‌وه.