نوێترين پێشهاته مه‌يدانييه‌كانى شه‌ڕى سووريا
هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ئاگربه‌ستيان لێ شين نه‌بوو.
K24 – هه‌ولێر:
وێڕای هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕی سووریا، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه، نه حكومه‌ت و نه ئۆپۆزيسیۆنیش شه‌ڕ ناوه‌ستێنن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، دوێنێش له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی رژێمی سووریادا له شارۆچكه‌ی رستنی سه‌ر به پارێزگای حه‌مس، 13 ئه‌ندامی سه‌ر به یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا، جگه لە شه‌ڕی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزيسیۆنیش، له غووته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزيسیۆنیشدا هه‌یه.