نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 57 وڵات نیوه‌ی ژنان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه
هه‌ر له دوو ژنان یه‌كێكیان له ئازادییه‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌سته‌ی خۆی بێ به‌شه، به تایبه‌تی له رووی په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان و به‌كارهێنانی ئامرازی رێگری له منداڵبوون
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له 57 وڵاتی جیهاندا هه‌ر له دوو ژنان یه‌كێكیان له ئازادییه‌كانی په‌یوه‌ست به جه‌سته‌ی خۆی بێ به‌شه، به تایبه‌تی له رووی په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان و به‌كارهێنانی ئامرازی رێگری له منداڵبوون و به‌رده‌ستبوونی چاودێری ته‌ندرووستی.
سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان له راپۆرتی خۆیدا، رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و 57 ده‌وڵه‌ته ده‌كه‌ونه كیشوه‌ری ئه‌فریقا و باشووری بیابانی گه‌وره‌وه. له‌و وڵاتانه نیوه‌ی ژنان ناتوانن هیچ بڕیارێك له باره‌ی جه‌سته‌ی خۆیان بده‌ن.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆت و به‌نده خراوه‌ته سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان و به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی تایبه‌ت به منداڵ نه‌بوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: له 20 وڵات‌دا یاساكان رێگه‌یان داوه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له سزا پارێزراو بن، ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كه بكه‌ن. 43 وڵاتیش هیچ سزایه‌ك بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی له لایه‌ن هاوسه‌رانه‌وه دانه‌نراوه و 30 وڵاتیش كۆت و به‌ندیان له‌سه‌ر جوڵه‌ی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانیان هه‌یه.