گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌نداوه‌كانی توركیا و سووریا هه‌ڕه‌شه له هۆڕاوهكانی باشووری عێراق ده‌كه‌ن
"ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه هۆڕاوهكان وشك ببنه‌وه، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م گه‌لی مه‌عدان نامێنێت جگه له كۆچكردن و دووركه‌وتنه‌وه له زه‌وییه ئاوییه‌كان"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئایندهی هۆڕاوهكانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی عێراق و ئه‌و ناوچانه وه‌ك مێرگێك له‌ناوجه‌رگه‌ی بیابانێك نیشان ده‌دات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌و ناوچانه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی وشكبوون.
ئه‌و ناوچانه شاره‌كانی ئور، ئوروك و ئه‌ریدۆی شارستانیه‌تی سوومه‌ری كۆن له‌خۆ ده‌گرێت، كه له دوو هه‌زاره‌كانی چواره‌م و سێیه‌می پێش زایین له وڵاتی دوو ڕووبار "بلاد مابین النهرین" له كه‌ناراوه‌كانی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات دامه‌زراون.
هۆڕاوهكان كه زۆر جار له زمانی كوردی به زونگاوهكانیش ناوده‌برێن، نیشتمانی گه‌لێكه كه به "مه‌عدان" یان "عه‌ره‌بی هۆڕاوهكان" ناوده‌برێن و له قووڵایی ناوچه ئاوییه‌كان ده‌ژین و كاری به‌خێوكردنی گامێش له شوێنه دابڕاو و دووره‌ده‌سته‌كان ده‌كه‌ن، گه‌یشتن به زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه مه‌حاڵه ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه نه‌بێت.
له‌كاتێكدا به‌شێكی دیكه‌ی شاره‌دێی بچوك بچوك له كه‌ناراوه‌كانی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات هه‌ن كه ئه‌ڵقه‌ی به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندنی هۆڕاوكان و شاره گه‌وره‌كانن، به‌ڵام به‌هۆی كاولكارییه‌كانی جه‌نگ و برسێتی و پاكتاوكردن، به‌ر له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك زۆرێك له دانیشتوانی مه‌عدان زێدی خۆیان جێهێشتبوو.
له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 21، كه‌متر له 10% زه‌وییه ئاوییه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌و ناوچانه ئاوه‌دان بوون، ئێستاش دووای نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، جارێكی دیكه به‌هۆی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا، كه‌می هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و درووستكردنی به‌نداو له توركیا و سووریا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه درووست بووه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 2018 كه‌می بارانبارین و هاوینێكی سه‌خت و گه‌رم وشكه‌ساڵییه‌كی مه‌ترسیداری بۆ ئه‌و ناوچانه دروستكرده‌وه و ئاستی ئاو له هه‌ندێك ناوچه بۆ زیاتر له 3 پێ دابه‌زی.
به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌خێوكه‌رانی گامێشه‌كان نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ده‌ستدا و به‌هۆی دیارده‌ی به‌بیابانبوونه‌وه زۆرێكیش له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ناچار بوون زێدی خۆیان به‌ره‌و شاره نزیكه‌كان و ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی كه‌ربه‌لا، به‌غدا و به‌سره جێبهێڵن.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك، جارێكی دیكه ئاستی ئاو له زونگاوهكاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كۆچیانكردبوو، دووباره گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، به‌ڵام تا ئێستاش مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه ده‌ژین نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی نیۆیۆرك تایمز، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه هۆڕاوهكان وشك ببنه‌وه، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م گه‌لی مه‌عدان نامێنێت جگه له كۆچكردن و دووركه‌وتنه‌وه له زه‌وییه ئاوییه‌كان نه‌بێت.
H.B