قه‌درى جه‌ميل: په‌راوێزخستنى په‌يه‌ده‌ پێشێلكردنى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه‌

گوتيشى: په‌یه‌ده‌ له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7beab3e4-3ec9-4527-8b10-f3216dd64628/Qedri%20Cemil%20pye.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

له‌باره‌ی به‌شداریكردنی پارتی یه‌كێتی دیموكراتى كورديى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی جنێفدا، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گۆڕان و ئازادی له‌ سووریا، قه‌دری جه‌میل له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، به‌شدارینه‌كردنی په‌یه‌ده‌ له‌ دانوستانه‌كاندا، پێشێلكردنى‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیيه‌، چونكه‌ كورد پێكهاته‌یه‌كی بنچینه‌ییی گه‌لی سووریایه‌ و گوتيشى: په‌یه‌ده‌ له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات.

پێشتريش سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ڤیەننا رایگەیاندبوو، پێویستە نوێنەری تەواوی گرووپەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداری دانووستانەكانی ئاشتی لە جنێف بكەن، لە نێویشیاندا نوێنەری پەیەدە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە چەند وڵاتێك دژی بەشداریپێكردنی چەند لايه‌نێكن لەو دانووستانانە بە تایبەتیش توركیا دەیەوێت رۆڵی كورد لە رۆژئاوای كوردستان پەراوێزبخات.

سەرکردەکانی جیھان جارێکیدیکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیيەکان لەسەر بارودۆخی سووریا لە ڤییەننا کۆبوونەوە.

ئەو ناکۆکیانەی دوای 5 ساڵ لە شەڕ و کوژرانی سەدان ھەزار خەڵکی مەدەنی سووریا تا ئێستا چارەسەر نەکراون.

وەزیرانی دەرەوە و شاندی دیپلۆماتکارانی دەیانەوێت لەو کۆبوونەوەدا ئەو ئاگربەستەی لەھەموو لايه‌کەوە بێ رێزی پێکراو شکێندرا بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

لە گفتوگۆکاندا جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا و شاندی دیپلۆماسی زیاتر لە 20 وڵاتی جیھان ئامادە بوون.

کێری رایگەیاند، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە داوای راگرتنی شەڕ و جێبەجێکردنی تەواوی ئاگربەستەکە دەکەن.

له‌و باره‌يه‌وه‌ جۆن كێرى گوتى: "پێش ھەموو شتێ ھەموو لايه‌کمان پشتگیری خۆمان بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی ئاگربەست ده‌ربڕى، ھەموو فشارەکانمان بەکاردەھێنین بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە. ھەر لایەنێک ئاگربەستەکەی پێشێل کرد گروپێکی تایبەتی دیاریکراوە بۆئەوەی راپۆرتی خۆی بداتە گرووپی پاڵپشتی سووریا و ئێمە بە تێکڕا لە رێکكەوتنەکان ده‌يکەینە دەرەوە. واتە لایەنەی پابەند نیە وەک نەیاری ئاگربەست ھەژمار دەکرێت و دەست بەجێ لە رێکەوتنەکان بەری دەکرێت".

دەستێوەردانی وڵاتانی رۆژئاوا و ھاوکاری ھەندێک وڵاتی عەرەبی ناوچەکە بۆ بەرەی نوسرە ھێندەی دیکە بارودۆخی سووریای ئاڵۆزتر کردووە.

وەزیری دەرەوەی رووسیا بە ئاشکرا رەخنەی لە تورکیا گرت و رایگەیاند تورکیا ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ بێبەری کردنی کورد لە گفتوگۆکاندا.

گوتیشی: بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکام راگەیاندە پێویستە نوێنەری کورد لە رۆژاوای کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکانی جنێف بن.

هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمە جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە بانگھێشت و پەیامێکی بەھێز بنێردرێت بۆ ھەموو لایەنە ئۆپۆزيسیۆنەکانی سووریا. لەگەڵ گروپی مۆسکۆ - قاھیرە بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکامان راگەیاند پێویستە نوێنەری ھمەیمیم و پەیەدە لە گفتوگۆکاندا بەشداربن چونکە تورکیا ھەموو ھەوڵی خۆی دەدات کورد لە گفتوگۆکانی جنێف پەراوێز بخات".

مانگی رابردوو دوای ئەوەی ئۆپۆزيسیۆن کۆبوونەوەکانی بەجێھێشت گفتوگۆکانی جنێف بێ ئەنجام کۆتاییان پێھات.

ستيڤان دیمستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد کۆتایی ئەم مانگە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزيسیۆنی سووریا بەڕێوەدەچێت.

١ی مانگی ئاب کۆتا وادەیە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات و لەماوەی ١٨ مانگدا ھەڵبژاردنی لە سووریا بەڕێوە دەچێت.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4602b7c9-47c7-4cfa-8b52-c4ad3d5c252a/Qedre%20cemil%20u%20viyena%202.ism/manifest