ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 34 كیان و كه‌سایه‌تی رووسیادا سه‌پاند
10 دیپلۆماتكاری رووسیایی له واشنتن ده‌ركراوون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا سزای دارایی به‌سه‌ر 32 كیان و كه‌سایه‌تی رووسیدا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تباری كردن، ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، 10 دیپلۆماتكاری رووسیایی له واشنتن ده‌ركراوون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌ی كردووه، كۆمپانیاكانی كۆمپیالهی قه‌رزه‌كانی رووسیا بكڕن، كه له بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته ده‌رده‌چن.
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵگری رووسیای به به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه زانی كه له رابردوودا كراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیای سۆلارویندز.
له به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی كرملیۆن، دمیتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاند، رووسیا مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.