سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

هەردوولا هاوڕابوون، كه‌ پێویستە رێككەوتننامەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت

سه‌رۆك بارزانی، "فاتیح یەڵدز" باڵیۆزی توركیا لە عێراق
سه‌رۆك بارزانی، "فاتیح یەڵدز" باڵیۆزی توركیا لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) پێشوازی لە "فاتیح یەڵدز" باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە باڵیۆزی توركیا لە عێراق بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە عێراق سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، باڵیۆزی توركیا سڵاوی سەرۆككۆماری توركیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند و هەورەها ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد.

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی لە "فاتیح یەڵدز" باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد

هەر لەو دیدارەدا كە "هاكان كاراچای" كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرایەوە و هەردوولاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون، كە لەپێناو مسۆگەربوونی سەقامگیریی و گەڕانەوەی ئاوارەكان پێویستە رێككەوتننامەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت.

 

Fly Erbil Advertisment