مەسرور بارزانی هه‌واڵی ته‌ندرووستی کۆسرەت رەسووڵی پرسی و هیوای له‌شساغی بۆ خواست
"سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست"
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویكرده‌وه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی كردووه به كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ کۆسرەت رەسول عەلی بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی و خۆشحاڵی دەربڕین بوو بە گەڕانەوەی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست".
ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوای ئه‌وه هات، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی دوای ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردبوو، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.