هاندهرانی ریال مهدرید دژی فلۆرێنتینیۆ پێرێز دهوستنهوه
لەگەڵ ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بە ئەندازیاری پڕۆژە نوێیهكهی سووپەرلیگ ناوزەد دەکرێت، بەڵام بەشێکی هەوادارانی ریال مەدرید رەتی دەکەنەوە پاڵپشتی سووپەرلیگ بکەن و پێیان وایە پێرێز سهركێشی بە میژووی ریال مەدرید دەکات.
لەگەڵ راگەیاندنی خولێکی نوێی تۆپی پێ بۆ شوێنگرەوەی چامپیۆنزلیگ، کە بە سووپەرلیگ ناوزەد دەکرێت، میدیاکانی وەرزشی جیهان شەنوکەوی ئەم بیرۆکە نوێیەیان کرد و کاریگەری و کاردانەوەکانی ئەم پڕۆژهیان خستهڕوو، شەقامی وەرزشی جیهانی و بەتایبەت ئەورووپی دابەش بوونەتە سەر دوو بەرە، ززۆرێک لە میدیاکان فلۆرێنتۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید بە ئەندازیاری ئەم پرۆژەیە دەزانن؟
لە لایەن خۆشیانەوە یوێفا رایگەیاندووە کە سزای ریال مەدرید دەدات، بهمهش هاندەرانی ریال مەدرید بەشێکیان ترسیان لێ نیشتووەو رەتی دەکەنەوە پشتگیری ئەم بیرۆکەیە بکەن.
هاندهرێكی ریال مهدرید به رۆژنامهی ماركای راگهیاندووه كه ئهوه دادپەروەری نییە، تۆپی پی وەکو کاڵای لێهاتووە، تۆپی پێ بووەتە سەرمایە، هیچ چێژێک بۆ هاندەران نەماوەتەوە.
هاندهرێكی دیكهی ریال مهدرید دهڵێت: ئەم باروودۆخە پێوەیستی بە چاودێری و پێداچوونەوەیەکی زۆر ورد هەیە، دۆخەکە هەستیارە رەنگە بە خراپە بۆ یۆپی پێ بشکێتەوە و دواتر یاریزانان و هاندەران باجەکەی بدەندهدهن ئەگەر بیرۆکەیەکی لەم شێوەیش هەبێت پێویستە بۆ سەرجەم یانەکان وەکو یەک بێت و جیاوازی لە نێوان یانەکان نەکرێت، زۆربەی یانەکانی ئیسپانیا دەتوانن لە خولە بەهێزەکان یاری بکەن.
هاندەرانی ریال مەدرید زۆرێکیان جیاواز لە سەرۆکی یانەکەیان بیر دەکەنەوە و پێیان وایە وەرزش بەر لە هەمەوو شت بۆ چێژە، نایانەوێ یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ داببڕێت و پێیانوایه ئەمە ریسکێکی گەورەیە بە مێژووی ریال مەدرید و یانە بەشداربووەکانی سووپەرلیگ دەکرێت.