خه‌زوورێك ئۆتۆمبێلی زاواكه‌ی ده‌بات
پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه، كه ئۆتۆمبێلی زاواكه‌ی خۆی بردووه.
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتییه‌كیان ده‌ستگیركردووه، كه ئۆتۆمبێلی زاواكه‌ی خۆی بردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ا.م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزووری هاووڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا.