له سنووری نه‌ینه‌وا هه‌وڵێكی به‌قاچاغ هێنانی ده‌رمان له سووریاوه شكستی پێهێنرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی به قاچاغهێنانی داووده‌رمانیان له سووریاوه بۆ عێراق شكستپێهێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی به قاچاغهێنانی داووده‌رمانیان له سووریاوه بۆ عێراق شكستپێهێناوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاندووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، مه‌فره‌زه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی له فیرقه‌ی 15 و به هاوكاری له‌گه‌ڵ لیوای پیاده‌ی 71 توانرا گه‌وره‌ترین هه‌وڵی به‌قاچاغ هێنانی داووده‌رمان له سووریاوه بۆ عێراق پووچه‌ڵ بكرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له سنووری ره‌بیعه‌ی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، ئۆتۆمبێلێكیان به‌دیكردووه، كه به قاچاغ هاتووه‌ته عێراقه‌وه و 53 هه‌زار و 127 مادده‌ی جیاوازی داووده‌رمانی تێدابووه.