چین وهبهرهێنان له كێڵگهیهكی غازی دیاله دهكات
گرێبەستی پێشوو لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی وڵاتانی كۆریا، توركیا و كوێت رهتكراوهتهوه
K24 – ههولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، كۆمپانیایەكی چینی گرێبەستێكی بردەوە بۆ پێشخستنی كێڵگەیەكی غازی لە رۆژھەڵاتی عێراق، دوای چەند مانگێك لە رەتكردنەوەی گرێبەستی پێشوو لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی وڵاتانی كۆریا، توركیا و كوێت.
وەزارەتهكه لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه، "كۆمپانیای (سەینۆپێك)ی چینی گرێبەستی پێشخستنی كێڵگەی غازی مەنسوورییە لە پارێزگای دیالە لە رۆژھەڵاتی عێراق بهدهستهێناوه".
پێش چەند مانگێك وەزارەتی نەوتی عێراق رایگهیاندبوو، گرێبەستێكی پێشووی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی كوهیتی، توركیایی و كۆریایی رەتكردووەتەوە، كە پێشتر گرێبەستیان بۆ پێشخستنی ئهو كێڵگهیه بهدهستهێنابوو.
ئیحسان عەبدولجەبار، وهزیری نهوتی عێراق، لهو چوارچێوهیهدا، رایگهیاندووه، كێڵگەی غازی مەنسوورییەی لە پارێزگای دیالە زیاتر له 4.5 ترلیۆن مەتر سێجا. غازی سرووشتی تێدایه.