وادەی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە

یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان
یەكێك لە بانكەكانی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە بەرواری 2021/4/25 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی 2021.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، مووچە بەپێی میکانیزمی مانگی پێشوو دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

خشەی دابەشكردنی مووچە
خشەی دابەشكردنی مووچە