ته‌ندروستی عێراق هاووڵاتییان له كوالیتی ڤاكسینه‌كان دڵنیا ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان جێگای متمانه‌ن.. 3 ملیۆن ڤاكسینی دیكه ده‌گه‌نه عێراق
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هاووڵاتییان له ته‌واوی ئه‌و جۆره جیاوازانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه له عێراق به‌كارده‌هێنرێن و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان جێگای متمانه‌ن و هیچ گومانێكیان له‌سه‌ر نییه".
سه‌یف ئه‌لبه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، كوالیتی سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان وه‌كو یه‌كن و هیچیان له‌هیچیان باشتر یان خه‌راپتر نین.
هه‌روه‌ها گوتی: قبووڵكردنی ڤاكسینی ڤایزه‌ر و ره‌تكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی ڤاكسینه‌كان، هه‌مووی به‌هۆی ئه‌و رهواجدانهیه كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ره‌واجی پێدراوه.
ئه‌لبه‌در ئاشكراشیكرد، گرێبه‌ستیان بۆ كرێنی 3 ملیۆن پێكوته‌ی فایزه‌ر كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات، كه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه ده‌گه‌نه عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گویره‌ی دوایین ئاماری كۆرۆنا له عێراق، تا ئێستا 298 هه‌زار و 377 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر رایگه‌یاند، لەم ھەفتەیەدا دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ڤاکسینەکانیش لە جۆری "سینۆفارم"ی چینی و "فایزەر"ی ئەمهریکین، کە چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە (9) هەزار ژەمە ڤاکسینی سینۆفارم و زیاتر لە (2) هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر بگاتە ھەولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، (42) ھەزار کەس لە ھەولێر ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمارکردووە، نزیکەی (20) ھەزار کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.
H.B