ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ هەموو وەزارەتەکان

"بە زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگێک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکەن"

وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری

K24 - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکەیان ئاگادار دەکاتەوە، بە "زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکەن".

وەزارەتی دارایی، راشیگەیاندووە، پێش رێکەوتی 1/5/2021 دەبێ تەرازووی پێداچوونەوە رادەست بکرێت و لە دواکەوتنی بەرپرسیاردەبن.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، ئاماژە بەوەشکراوە "لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکرێت، لە ماوەی 10 رۆژدا لە کۆتایی هەموو مانگێک، بە پێچەوانەوە هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت".

نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی