پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کۆدەبێتەوە

بڕیار دراوە لیژنەیەک لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات

پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب ئەنجام دەدات.

بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و  بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش بریتییە لە گفتوگۆکردن لەبارەی رووداوی سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.

دوای رووداوەکە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه،‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و بڕیار دراوه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌ بكات و له‌ هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ بكۆڵێته‌وه‌.

شەوی شەممەی رابردوو 24/4/2021، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئامار، 82 کەس گیانیان لەدەستدا و 110 کەسیش برینداربوون، بەوبۆنەوە حکومەتی عێراقیش 3 رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا - 24/4/2021
سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا - 24/4/2021
سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا - 24/4/2021
سوتانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا - 24/4/2021

 

Fly Erbil Advertisment