لیژنەی ئابووری نوێنه‌ران داوای پشتیوانی بۆ پڕۆژەکانی گەنجان ده‌كات
"یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بە گشتی تەواو بووە"
K24 – ھەولێر:
لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق داوایكرد پشتیوانی لە پڕۆژەکانی گەنجان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگای بەغدا لەگەڵ کۆلێژەکانی ئەندازیاری لە هەماهەنگی دایە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە داهێنانە زانستییەکانیان بکات و بیخاتە ناو بازاڕی کارەوە.
نەدا شاکر جەودەت، ئەندامی لیژنەی ئابووری وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی بڕیاری حکومەت دەکەن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆ بکەن و هاوکاری گەنجان بن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە تایبەتەکانیان، لە کاتێکدا سەدا 95 کاڵای ناو بازاڕەکان هاوردەن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌ته‌وه و له‌وێوه به‌رهه‌میان هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن، نه‌توانراوه وه‌ك پێویست له ناوخۆی وڵات‌دا په‌ره به به‌رهه‌مهێنان بدرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدا، یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بە گشتی تەواو بووە، کە یەکێکە لە یاسا گرنگەکان و بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و یەکێتی بەڵێندەران و ئەنجووەمنی پیاوانی کار دەستیان پێکردووە.