عێراق له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كانی جیهانه‌

قه‌ته‌ڕ ریزبه‌ندی چواره‌می جیهانی گرتووه‌

قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق
قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق

K24 - هه‌ولێر:

لە نوێترین پۆلینی پێنوێنی داڤۆس بۆ پەروەردە و فێرکردن 5 وڵاتی عەرەبی لە لیستی پۆلێنه‌كان دەرهێنراون بەهۆی خراپی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن له‌و وڵاتانه‌، پۆلێنکردنەکەش لەسەر بنەمای 12 ئاستی جیاواز بە ژیان و خوێندن بووە.

لیستەکە کە 140 وڵاتی لە خۆگرتووە، وڵاتی سەنگافورە لە ریزبەندی یەکەم دێت وەك باشترین وڵات لە بواری پەروەردە و فێرکردن دواتریش سویسرا و فینلاند لە پلەی دووەم و سێیەم دێن، قه‌ته‌ریش ریزبه‌ندی چواره‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی پێنوێنه‌كه‌ی داڤۆس بۆ ساڵی 2021، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ریزبه‌ندی 18ه‌مین وڵات دێت له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌.

هەر به‌ گوێره‌ی ریزبەندییەکە هەریەکە لە وڵاتانی عێراق، لیبیا، سودان، سووریا و یەمەن لەو لیستەدا نین، میسریش لە پلەی 139یەمین وڵات دێت. 

م. ھ