دزه‌پێكردنی لێدوانه‌كه‌ی زه‌ریف له ئێران هه‌را ده‌نێته‌وه
گه‌شتی ده‌ره‌وه له 20 كه‌س قه‌ده‌غه‌كرا و به‌رپرسێكیش له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
دوای دزه‌پێكردنی تۆمارێكی ده‌نگیی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته دووپاتیانكرده‌وه، گه‌شتكردنیان له 20 كه‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه كردووه، به‌هۆی تێوه‌گلانیان له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به نهێنی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی نادری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "نوفوستی"ی رووسی رایگه‌یاند، "قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌پێندراوه" و روونیكرده‌وه، "هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه بوون، كه به نهێنی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات، ئاخۆ ئه‌و زانیارییانه په‌یوه‌ندییان به دزه‌پێكردنی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی زه‌ریفه‌وه هه‌یه یان نا.
نادری ئاشكراشیكرد، ئه‌و 20 كه‌سه له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كان و تۆڕه میدیاییه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوون و ئه‌و زانیارییانه‌یان بۆ ناردووه، كه كۆیانكردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، تا ئیستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه په‌یوه‌ندییان به هیچ لایه‌نێكی هه‌واڵگری ده‌ره‌كییه‌وه هه‌یه یان نا.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی قوتابیانی ئێرانیی نیمچه فه‌رمی له تاران بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی ده‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر 15 كه‌سدا سه‌پاندووه، كه له پرسی دزه‌پێكردنی تۆمارێكی ده‌نگیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا تێوه‌گلاون، كه له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا زه‌ریف گله‌یی له هه‌ژموونی سوپای پاسداران له‌سه‌ر دیپلۆماسیه‌تی ئێران ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاسمانیی ئێران، كه په‌خشه‌كه‌ی به زمانی فارسی ده‌كات و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، دیمانه‌یه‌كی زه‌ریفی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا رایگه‌یاندبوو، هه‌ژموونی ئه‌و له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران "سفره".
دزه‌پێكردنی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه، كه تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و سوپای پاسداران، تووڕه‌یی موحافیزكارانی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌و دزهپێكردنهیان به "كارێكی سیخوڕی" ناوبرد و داوایان له په‌رله‌مانتاران كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ له كارلادانی زه‌ریف بخه‌نه گه‌ڕ.
دواتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، ئه‌و تۆماره ده‌نگیه به‌شێك بوو له پڕۆژه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی له‌ناو تۆماره‌كانی ده‌وڵه‌ت مۆنتاژ كرابوو و بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاماده نه‌كرابوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران حوسامه‌دین ئاشنا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاوكات به‌رپرسی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی ئێران عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكومه‌ت و راویژكاری سه‌رۆك كۆماری له شوێنی ئاشنا دانا، كه له‌كاتی دیمانه‌كه‌دا كه ماوه‌ی 7 كاتژمێری خایاندبوو، له‌گه‌ڵ زه‌ریف ئاماده بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز + نوفوستی
H.B