گه‌نده‌ڵی هه‌زاران پڕۆژه‌ی له‌ عێراق راگرتووه‌

له‌ عێراقدا هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بیناسازی به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی، بیرۆكراتی و نه‌بوونی چاودێری ده‌وڵه‌ته‌وه‌ راگیراوون و ته‌واو نه‌كراوون.

گه‌نده‌ڵی سه‌دان ملیار دیناری به‌هه‌ده‌ر داوه‌
گه‌نده‌ڵی سه‌دان ملیار دیناری به‌هه‌ده‌ر داوه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ عێراقدا هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بیناسازی به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی، بیرۆكراتی و نه‌بوونی چاودێری ده‌وڵه‌ته‌وه‌ راگیراوون و ته‌واو نه‌كراوون.

سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكرده‌وه‌، له‌ عێراقدا 6250 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بیناسازی و خزمه‌تگوزاری گشتیی په‌كیان كه‌وتووه‌.

به‌ رای چاودێران، قه‌یرانی دارایی، سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا، گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراتی  و گه‌نده‌ڵی ئیداری هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی ئه‌و پڕۆژانه‌ن.

به‌ گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ناوه‌نده‌ ئابوورییه‌كان، به‌ هۆی په‌ككه‌وتنی پڕۆژه‌كانه‌وه‌ به‌های 162 ترلیۆن دینار زیان به‌ سامان و دارایی و ئابووری عێراق كه‌وتووه‌.

عه‌باس به‌یاتی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات كاره‌ساته‌ و پێویسته‌ هه‌وڵی جددی بدرێت بۆ به‌رگرتن له‌و داڕمان و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ر ئابووری عێراق كه‌وتووه‌.