گه‌نده‌ڵی هه‌زاران پڕۆژه‌ی له عێراق راگرتووه
له عێراقدا هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی به هۆی گه‌نده‌ڵی، بیرۆكراتی و نه‌بوونی چاودێری ده‌وڵه‌ته‌وه راگیراوون و ته‌واو نه‌كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
له عێراقدا هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی به هۆی گه‌نده‌ڵی، بیرۆكراتی و نه‌بوونی چاودێری ده‌وڵه‌ته‌وه راگیراوون و ته‌واو نه‌كراوون.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز بڵاویكرده‌وه، له عێراقدا 6250 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بیناسازی و خزمه‌تگوزاری گشتیی په‌كیان كه‌وتووه.
به رای چاودێران، قه‌یرانی دارایی، سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا، گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراتی و گه‌نده‌ڵی ئیداری هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی ئه‌و پڕۆژانه‌ن.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی ناوه‌نده ئابوورییه‌كان، به هۆی په‌ككه‌وتنی پڕۆژه‌كانه‌وه به‌های 162 ترلیۆن دینار زیان به سامان و دارایی و ئابووری عێراق كه‌وتووه.
عه‌باس به‌یاتی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی رووده‌دات كاره‌ساته و پێویسته هه‌وڵی جددی بدرێت بۆ به‌رگرتن له‌و داڕمان و زیانه گه‌وره‌یه‌ی به‌ر ئابووری عێراق كه‌وتووه.