هێزی پيشمەرگە پەلامارێکی داعشی تێکشکاند

هێزی پيشمەرگە پەلامارێکی داعشی تێکشکاند

K24 - هەولێر:

سەرچاوەیەک لە میحوەری دووبزی پێشمەرگە بە کوردستان24ـی راگەیاند، داعش پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەی داوە و پەلامارەکەشی لەلایەن هێزی پيشمەرگەوە تێکشکێنراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە شەهید و بریندار هەن.

هەروەها هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، پەلامارەکەی داعش بۆ سەر دوو سەنگەری لیوای 10ـی هێزەکانی پێشمەرگە بووە لە بەرامبەر بەرزاییەکانی دووبز شەڕ بەردەوامە، شەهید و برینداریش هەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامر سریەیەک و 2 پێشمەرگەیەک شەهید بوونە.