سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کرێکاران دەکات
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار

K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی 1ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت "پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە ".
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:..
بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان