به فه‌رمی بارسێلۆنا گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمان، بارسێلۆنا شكستی به پاریس سانجێرمان هێنا و به ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ئایاری 2021، خانمانی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی یوهاین كرۆیف میوانداریی پاریس سانجێرمانی كرد.
لیكی مارتینێز ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا له خوله‌كی 8 گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی كرد، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 31 گۆڵی دووه‌میشی له دژی پاریس كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، ماریا ئانتۆنیتی كچه یاریزانی پاریس سانجێرمان جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و تاكه گۆڵی تیپه‌كه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ش به درێژایی ماوه‌ی یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا كۆتایی هات، له یاریی چوونیش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، به‌مه‌ش بارسێلۆنا راسته‌وخۆ بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمان سه‌ركه‌وت.
بارسێلۆنا له یاریی كۆتاییدا چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یاریی نێوان خانمانی چێڵسی و بایرن میونشن ده‌كات.
بارسێلۆنا تا ئێستا هیچ نازناوێكی چامپیۆنزلیگی خانمانی نه‌بردووه‌ته‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی لیۆن له 5 ساڵی رابردوو له‌سه‌ریه‌ك خاوه‌نی نازناوه‌كه‌ن.
