بانکی جیهانی: عێراق و شەش وڵاتی دیكه سێیەکی گازەکانیان دەسووتێنن
ئەو حەفت وڵاتە ٪40 نەوتی جیهان ساڵانە پێکدەهینن و لەهەمانکاتدا ٪65ی سووتانی گازیان پێکهێناوە
K24 – ھەولێر:
بانکی جیهانی بڵاویکردەوە، یهك لهسهر سێی گازی هاوتای نهوت كه له جیهان دهسووتێنرێت، له عێراق و شهش وڵاتی دیكهیه.
بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی جیهانی، عێراق و شەش وڵاتی دیکە، كە ھەر یەك لە رووسیا، ئێران، ئەمەریکا، جەزائیر، فەنزوێلا و نەیجیریان، زۆرترین بڕی گازیان لەماوەی ساڵی رابردوودا سووتاندووە، هەروەها رێژهی 40%ی نهوتی بهرههمهاتووی ساڵانه له جیهان لەو حەفت وڵاتەیه و لەهەمانکاتدا 65%ی سووتانی گازیان پێکهێناوە.
بانکی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پیشەسازی نەوت و گاز لە ساڵی 2020 داکەوتنی تۆمارکردووە، بەجۆرێك بەرهەمی نەوت ٪8 کەمیکردووە و سووتانی گازیش لە جیهاندا ٪5 دابەزیوە.