عێراق یەکەم وڵاتی هاوردەکاری بەرهەمی ئاژەڵییە لە تورکیا

ئەو بەرهەمانەی هەناردەی عێراق کراون، داهاتەکەیان گەیشتووەتە 92 ملیۆن دۆلار

عێراق یەکەم وڵاتی هاوردەکاری بەرهەمی ئاژەڵییە لە تورکیا
عێراق یەکەم وڵاتی هاوردەکاری بەرهەمی ئاژەڵییە لە تورکیا

K24 – ھەولێر:

کۆمەڵەی بەرهەمەکانی ئاژەڵی بڵاویکردەوە، عێراق لەریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە، كە زۆرترین بەرهەمی ئاژەڵیی لە تورکیا هاوردەکردووە.

کۆمەڵەی بەرهەمە ئاژەڵییەكانی تورکیا لەراپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، لەچاره‌كی یەکەمی ئەم ساڵ و بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی هەناردەی بەرهەمەکانی ئاژەڵی تورکیا بۆ بازاڕەکانی جیهان 12.45٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە سەرووی 674 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج بەرهەمەی هەناردەی عێراق کراون، پێکهاتووە لە گۆشتی ماسی، گۆشتی مریشک، هێلکە، بەرهەمە سپیاییەکان و هەنگوین، داهاتەکەشی گەیشتووەتە 92 ملیۆن دۆلار.

عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکانی تورکیا و ئێرانە، لەماوەی رابردووشدا وەزاەتی کشتوکاڵ بەشێک لە هاوردەکانی قەدەغە کرد.