له‌كاتی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر باندێكی بازرگانیكردن به‌و ماددانه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر، دوو كه‌سیان له كاتی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئایار/ مایۆی 2021، له شاری هه‌ولێر دوو كه‌سیان به‌ناوه‌كانی (ا. ا. ھ) و (ھ. ك. ن) له كاتی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بڕی 1 كیلۆ و 200 گرام هیرۆیین و 200 پارچه شیت حه‌بی بێهۆشكه‌ر له جۆری (ترامادۆل) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.