ئاژانسێكی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی نوێ بۆ كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه چینییه‌كه ده‌كات
لۆنگ مارچ 5بی تاكه مووشه‌ك نییه به‌و شێوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ئایرۆسپه‌یس كۆرپۆرهیشنی ئه‌مه‌ریكی، نوێترین پێشبینی خۆی بۆ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه چینییه‌كه كردووه و ده‌ڵێت، به جیاوازی 8 كاتژمێر زیاتر یان كه‌متر له كاتژمێر چوار و 19 خووله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه به كاتی گرینیچ.
به گوێره‌ی پێشبینی ئایرۆسپه‌یس، واتا مووشه‌كی لۆنگ مارچ 5بی چینی، دوای بڕینی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه یان به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌گاته زه‌وی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پێشبییهك نه‌كراوه، مووشه‌كه‌كه به دیاریكراوی له چ وڵاتێك و چ شوێنێك ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
لۆنگ مارچ 5بی، رۆژی 29ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021 هه‌ڵدرا، نزیكه‌ی 53 مه‌تر درێژه و كێشه‌كه‌ی 21 تۆنه، ئه‌و قاوغه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی، بووسته‌ر و بزوێنه‌ری مووشهكهكهیه و كێشه‌كه‌ی 18 تۆنه و درێژیه‌كه‌شی 31 مه‌تر ده‌بێت.
به گشتی له ماوه‌ی ساڵانی 2019 و 2020، زیاتر له 10 مووشه‌ك به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و مووشه‌كه چینییه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی و پێشبینی شوێنی كه‌وتنیان نه‌كراوه، به‌ڵام هیچیان كێشیان له 10 تۆن زیاتر نه‌بووه، هه‌رچی مووشه‌كه چینییه‌كه‌یه كێشی زیاتره و قه‌باره‌شی له مووشه‌كه‌كانی دیكه گه‌وره‌تره.
شوێنی مووشه‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ