ورده‌كارى ده‌ستگيركردنى ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستدرێژى كردبووه سه‌ر منداڵێكى پێنج ساڵه
ئاسایشی ھەولێر توانی ئەو كەسە دەستگیر بكات، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر دەستدرێژی كردبووە سەر منداڵێكی 5 ساڵان، كوردستان 24 تەواوی رووداوەكە لە زاری تۆمەتبار خۆیەوە ئاشكرا دەكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئاسایشی ھەولێر توانی ئەو كەسە دەستگیر بكات، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر دەستدرێژی كردبووە سەر منداڵێكی 5 ساڵان، كوردستان 24 تەواوی رووداوەكە لە زاری تۆمەتبار خۆیەوە ئاشكرا دەكات.
كه‌سێكى تەمەن 31 ساڵە، تۆمه‌تباره به دەستدرێژی كردووه‌تە سەر منداڵێكى 5 ساڵان، كە بەقەد تەمەنی كوڕەكەی خۆیەتی.
دواى به‌دواداچوونى ئاسايش، توانراوه ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگير بكرێت و به گوێره‌ى لێدوانى بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر، تۆمه‌تبار، له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌رى لێكۆڵينه‌وه‌دا دانى به ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه‌دا ناوه.
دەستدرێژی كردنە سەر منداڵان دەچێتە چوارچێوەی تاوانی گەورە، و به گوێره‌ى ياساى سزادانى عێراقى ژماره 111ى ساڵى 1969، سزاكەی 15 بۆ 20 ساڵ زیندانیكردنە.